بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا نەجەفی لە لێدوانێکدا لە ژێر ناوی ڕۆژەڤی هاوپەیوەند بە پابەندیی ئێران، وتی: ڕاپۆرتی ئەمدواییەی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئاشکرا نیشانی دا کە دۆخی ئێستا بە هۆی هێرشی نایاسایی و دەنەدەرانەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بووە و ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکات کە هەڵپەساردنی چالاکییەگەلی هەڵسەنگاندن و کشانەوەی پشکێنەران، پاشهاتی مەترسیداری ئەو هەڵومەرجە و بڕیارەەکانی ئاژانس بووە.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، وتیشی: ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی هەوڵ دەدەن نکۆڵی لەم ڕاستیانە بکەن و دۆخەکە ئاسایی دەنوێنن، کەچی ئەو وڵاتانە بە هەڵوێستی خۆبەزلزانانە و نابەرپرسانە، داواکاریی ناڕەوایان لە ئێران هەیە.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئەمریکا و ترۆئیکا پێشنووسی بڕیارنامەیەکیان ئاراستە کردووە کە بە ئاشکرا بۆ گوشارخستنی زیاتر لە سەر ئێران و پەرەدان بە ڕیوایەتی تەواو هەڵە و چەواشەیان لە دۆخی ئێستایە. ئەمان بە ئانقەست هیچ ئاماژەیەکیان بە هەڵمەتی دەستدرێژکارانەی خۆیان نەکردووە، چونکە یەکێک لە دەستدرێژکاران خۆی پاڵپشتی سەرەکیی پێشنووسی بڕیارنامەکەیە و هەوڵ دەدا وڵاتانی ئەندام بەچەواشەدا ببێت و خۆی لە قبووڵکردنی بەرپرسایەتی هەڵمەتە نایاساییەکەی بدزێتەوە.
ڕەزا نەجەفی جەختیشی کرد: دەقی بڕیارنامەی ئاراستە کراوە دووپاتكەرەوەی هەڵوێستی سیاسیی ئەو وڵاتەنە و دەستێوەردان لە بەڵێنەکانی پەیمانە، بەڵام ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بەو بڕیارنامەیە ناتوانن شکستی هەنگاوی نایاسایی سنەپبەکیان لە نیۆیۆرک قەرەبوو بکەنەوە.
Your Comment